ده‌نگی گه‌لی كوردستان
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم كه‌له‌ماوه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی تائاماده‌كردنی ئه‌م كارنامه‌یه زیاتر له 40 كۆبوونه‌وه‌ی سازكردووه، كه‌جگه له‌تاوتوێكردنی كاروباری وه‌زاره‌ت و ده‌زگاكانی حكومه‌ت و داڕشتنی نه‌خشه‌رێگای كاركردن، چه‌ندین بڕیار‌و رێنمایی گرنگی بۆ خزمه‌تی هاووڵاتیان و باشتر راییكردنی كاره‌كانیان و به‌رقه‌راركردنی دادپه‌روه‌ری و به‌گژداچوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌ركردووه.
لێره‌دا ته‌نیا ئاماژه به‌هه‌ره گرنگه‌كانیان ده‌ده‌ین.
1- كۆبوونه‌وه‌ی ژماره 1 له 1/11/2009 بڕیاردرا لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت سه‌باره‌ت بهوهزهراته هه‌ڵوه‌شاوه‌كان پێكبێت و بكرێن به‌ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆ، له‌وانه وه‌زاره‌تی ژینگه، وه‌زاره‌تی كاروباری ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤ ئه‌مه‌ش وه‌كو هه‌نگاوی یه‌كه‌می جێبهجیچكردنی به‌ڵێنه‌كان كه‌كابینه‌ی حكومه‌ت بۆ 19 وه‌زاره‌ت كه‌مبكرێته‌وه،هه‌روا بڕیاردرا 10% خه‌رجی كارپێكردنی له‌كاتی ئاماده‌كردنی بودجه بخرێته سه‌ر بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان و جێبهجێشكراو به‌هۆیه‌وه مووچه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان و كیمیاباران زیادكرا.
2- كۆبونه‌وه‌ی ژماره 2 له 9/11/2009 جگه له‌گفتوگۆ ده‌رباره‌ی پرۆژه یاسای ده‌سته‌ی نه‌زاهه، لیژنه باڵاكانی ئه‌نجومه‌نی وزیران دروست كرانه‌وه، جگه له‌گفتوگۆ كردن ده‌رباره‌ی یه‌كخستنه‌وه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی كراونه‌ته‌وه به‌یه‌ك وه‌كو شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، رۆشنبیری و لاوان، پیشه‌سازی و بازرگانی.
3- كۆبوونه‌وه‌ی ژماره 3 له 16/11/2009 پرۆژه یاسای هه‌رسێ ده‌سته‌ی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، پاراستن و باشتركردنی ژینگه و ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ په‌سه‌ندكران، بۆ ئه‌وه‌ی بخرێنه به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستان.
4- كۆبونه‌وه‌ی ژماره 4 له 23/11/2009 تایبه‌ت بوو به‌تاوتوێكردنی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی هه‌رێم و چۆنیه‌تی دانانی هێڵه گشتیه‌كانی ئه‌م بودجه‌یه، كهتایدا جارێكی تر جه‌خت كرایه‌وه كه‌ده‌بێ 10% بودجه‌ی كارپێكردن، بخرێته سه‌ر بودجه‌ی پرۆژه‌و خزمه‌تگوزاریه‌كان.
5- كۆبوونه‌وه‌ی ژماره 5 له 7/12/2009 به‌شی زۆری كۆبونه‌وه‌كه ته‌رخانكرا بۆ دیراسه‌كردنی دۆخی كاره‌باو دۆزینه‌وه‌ی رێگاچاره‌یه‌كی گونجاو كهكارهبا به‌بڕێكی باش بدرێت به‌هاووڵاتیان، هه‌ر له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا نه‌خشه‌رێگای چاره‌سه‌ركردنی گرفتی كاره‌با دارێژراو دوایی به‌ره‌و چاره‌سه‌رێكی به‌رچاو رۆیشت، ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌كه باسكردنی ستراتیژی نوێی حكومه‌ت بوو ده‌رباره‌ی خوێندنی باڵا‌و پێدانی سه‌ربه‌خۆی و ده‌سه‌ڵاتی پێویست به‌سه‌رۆكی زانكۆ‌و راگره‌كان و گه‌شه‌پێدانی په‌یمانگاكان به‌شێوه‌یه‌ك كه‌كادیری كارامه‌و خاوه‌ن شاره‌زایی به‌رهه‌م بهێنن و بتوانێت له‌بازاڕی كاردا كێبركێ بكات، جگه له‌نه‌هێشتنی باره‌گای حزبی له‌ناو زانكۆكاندا، هه‌ر له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بنه‌ماكانی به‌رنامه‌ی توانسازی گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا.
6- كۆبونه‌وه‌ی ژماره 6 له 14/12/2009 په‌یڕه‌وی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان په‌سه‌ندكراو بڕیاردرا بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان وه‌فدێكی باڵای حكومه‌ت سه‌ردانی به‌غدا بكات، دوای سه‌ردانی وه‌فده‌كه‌ش به‌شێك له‌گرفته‌كان چاره‌سه‌ركران.
7- له‌كۆبونه‌وه‌ی ژماره 7 له21/12، بڕیاردرا به خه‌رجكردنی نیوه‌ی كرێی خوێندنی كچ و كوڕی شه‌هیدانی كوردستان له زانكۆ ئه‌هلیه‌كان و كۆلیژه‌كانی ئێواران و په‌سه‌ندكردنی پرۆژه یاسای ده‌سته‌ی نه‌زاهه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌كو ده‌زگایه‌ك رۆڵی هه‌بێت له‌به‌گژداچوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و چاودێریكردنی خه‌رجی دارایی گشتی و پێشنیازیش كرا كه‌پشووی ره‌سمی ئێزدیه‌كان دیاری بكرێن و بۆنه‌یه‌كی ئه‌وانیش له‌سه‌رانسه‌ری هه‌رێم پشووی ره‌سمی بێت.
8- كۆبونه‌وه‌ی ژماره 8 له 11/1/2010 بڕیاردرا به‌ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كاركردن له‌كه‌مپی نوێی زانكۆی سلێمانی كه‌پێشتر وه‌ستابوو، هه‌روا په‌سه‌ندكردنی پرۆژه یاسای وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری كه‌به‌هۆیه‌وه په‌یكه‌ری وه‌زاره‌ت یهكخرایهوهو پڕۆژه‌یه‌كیش بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نیشتجێبوون له‌هه‌رێمی كوردستان په‌سه‌ند كرا كه‌له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ئاماده‌كرابوو.
9- كۆبونه‌وه‌ی ژماره 9 له 19/1/2010 ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاری یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان په‌سه‌ندكراو بڕیاریش درا بهبلاوكردنهوهی به‌شێك له‌گرێبه‌سته نه‌وتیه‌كان له‌سایتی حكومه‌ت، هه‌رله‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا پڕۆژه یاسای بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی 2010 په‌سه‌ندكرا كه‌ئه‌مه به‌شێكه له‌خاڵه گرنگه‌كانی:
گرنگترین بڕگه‌كانی بودجه‌ی 2010:
1- زیادكردنی مووچه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان و قوربانیانی ئه‌نفال و چه‌كی كیمیاوی "بڕوانه ماده‌ی 16 له‌یاسای بودجه‌ی 2010"، "كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێشنیازی كردبوو".
2- ته‌رخانكردنی بڕی 120 ملیار دینار بۆ به‌رنامه‌ی تواناسازی كوردستان به‌مه‌به‌ستی ناردنه ده‌ره‌وه‌ی ده‌رچوانی زانكۆكان بۆ ته‌واوكردنی ماجستیر ودكتۆرا له زانكۆ به‌ناوبانگه‌كانی جیهان "ماده‌ی 15 له‌یاسای بودجه‌ی 2010"، كه‌نزیكه‌ی 700 كه‌س ئێستا وه‌گیراون و سه‌فه‌ریان كردوه و ده‌خوێنن.
3-زیادكردنی مووچه‌ی خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌تیه‌كان "بڕوانه ماده‌ی 16 له‌یاسای بودجه‌ی 2010 كه حكومه‌ت پێشنیازی كردبوو".
4- ته‌رخانكردنی بڕی 150 ملیار دینار بۆ هه‌ڵمه‌تی دروستكردنی خوێندنگه‌ی هاوچه‌رخ له‌سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستان به‌ناوچه ناكۆكی لهسهركانیشهوه "بڕوانه ماده‌ی 17 له‌یاسای بودجه‌ی 2010".
5- بۆ یه‌كه‌م جار و له‌سه‌ر پێشنیازی حكومه‌ت منحه‌ی حزبه‌كان خرایه چوارچێوه‌یه‌كی قانوونی و بڕی 90 ملیار دینار بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دیاریكرا وه‌كو رێكارێكی كاتی تا یاسای ته‌مویلی حزبه‌كان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه په‌سه‌ند ده‌كرێت "بڕوانه مادده‌ی 18 له‌یاسای بودجه‌ی 2010".
6- به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر پشتیوانی سندوقی نیشته‌جێبوون و قه‌رزی خانووبه‌ره و قه‌رزی پشتیوانی له‌كه‌رتی كشتوكاڵی و پیشه‌سازی "مادده‌ی 19 له‌یاسای بودجه‌ی 2010".
7- كردنه‌وه‌ی حسابێكی تایبه‌ت له‌وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم بۆ داهاتی گرێبه‌سته‌كانی نه‌وت و غازی هه‌رێم و دواتر خه‌رجكردنی لهپڕۆژهكانی ژێرخانی هه‌رێم بۆ جێبه‌جێكردنی، بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م بڕگه‌یه‌ش حكومه‌تی هه‌رێم كۆی پاره‌ی داهاتی فرۆشتنی پێكهاته‌كانی نه‌وتی به‌بڕی "250" ملیۆن دۆلار خسته به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستان بۆ پڕۆژه‌كانی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان و ئیداره‌ی گه‌رمیان و پێشنیازه‌كه‌ی حكومه‌تی په‌سه‌ند كرد "بڕوانه مادده‌ی 21 له‌یاسای بودجه‌ی هه‌رێم"و "وێنه‌یه‌ك له بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مان هاوپێچه".
10- كۆبوونه‌وه‌ی ژماره 10 له 25/2010 بڕیاردرا كهدهرماڵهی مامۆستایان كه‌بڕه‌كه‌ی 125 هه‌زار دینار بوو بۆ مانگه‌كانی 1،2،3،4ی ساڵی 2009 سه‌رفبكرێت.
11- كۆبونه‌وه‌ی ژماره 11 له 8/2/2010 وه‌كو هاوكاریه‌ك بۆ جوتیاران و گه‌شه‌پێدانی كه‌رتی كشتوكاڵ، رێژه‌ی 2% سودی قه‌رزی كشتوكاڵی لابرا ورێسای ره‌فتاری فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌ت په‌سه‌ند كرا.هه‌روا پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ره‌چاوكردنی مافی نه‌خۆش و دیراسه‌تكردنی سیستمی ته‌ندروستی و رێگرتن له‌كه‌مته‌رخه‌می به‌رامبه‌ر نه‌خۆش.
12- كۆبوونه‌وه‌ی ژماره 12 له 22/2/2010 ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاریدا كه‌پێویسته سه‌رجه‌م وه‌زیره‌كان سه‌ردانی مه‌یدانی شار‌و شارۆچكه‌و ناوچه‌كان بكه‌ن و له‌نزیكه‌وه به‌دواداچوون بۆ كاروپڕۆژهكان بكه‌ن، له‌چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی ئه‌م بڕیاره‌دا سه‌رۆكی حكومه‌ت سه‌ردانی پارێزگای دهۆك و هه‌ڵه‌بجه‌و گه‌رمیان و سۆران و ناوچكانی تری ئه‌نجامدا، هه‌روا بڕیاردرا پێش پێدانی مۆڵه‌تی هه‌ر كارگه‌یه‌ك پێویسته ره‌زامه‌ندی ده‌سته‌ی ژینگه وه‌ربگیرێت به‌مه‌به‌ستی پارستنی ژینگه‌ی كوردستان
13- كۆبوونه‌وه‌ی ژماره 13 له 1/3/2010 رێنمایی تایبه‌ت به‌گرێبه‌سته گشتیه‌كانی حكومه‌ت تاوتوێكرا به‌مه‌به‌ستی رێكخستنی بواری گرێبه‌سته‌كان و چاره‌كردنی گرفته‌كانی و به‌هێز كردنی توانای سه‌رپه‌رشتی حكومه‌ت له‌م بواره‌دا، هه‌روا مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتن له‌به‌رنامه‌ی تواناسازی كوردستان تاوتوێكران.
14- كۆبونه‌وه‌ی ژماره 14له 15/3/2010 په‌یكه‌ری میلاكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و یه‌كخستنه‌وه‌ی وه‌كو یه‌ك وه‌زاره‌ت په‌سه‌ندكرا به بڕیاری ژماره ٧٨٢ له رۆژی ٣/٤/٢٠١١ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ره‌زامه‌ندی نیشاندا لهسهرخهرجكردنی مووچه‌و ده‌رماڵه‌ی ئه‌فسه‌ران و پله‌دارو سه‌ربازه‌كانی چوار لیوا یپیاده و دیوانی وه‌زاره‌ت به‌پێی هه‌مان سیسته‌می مووچه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری له به‌غدا، له‌هه‌مان كۆبونه‌وه‌دا بڕیاریش درا وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان چاودێری خۆراك و ده‌رمان و بهوبمه كشتوكاڵیه‌كان بكه‌ن كه‌له‌ده‌ره‌وه هاورده ده‌كرێن.
15- كۆبونه‌وه‌ی ژماره 15 له 5/4/2010 بڕیاردرا به كردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گرێبه‌سته گشتیه‌كانی حكومه‌ت بۆ چاودێریكردنی گرێبه‌سته‌كان لهوهزارهتكانی حكومه‌ت كه‌پێویسته رێنمایی تایبه‌ت بهئیجرائاتی گرێبه‌ست له‌هه‌موو قۆناغه‌كان و رێكخستنی و ئه‌ركی فه‌رمانگه‌و لایه‌نه‌كانی تر دیاریده‌كات.
16- كۆبوونه‌وه‌ی ژماره 16 له 19/4/2010 ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاریدا كه‌وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان یه‌كه‌یه‌كی به‌دواداچوون له‌یاسا ناس و شاره‌زایان پێكبهێنێت بۆ تۆماركردنی داوا له‌دژی كۆمپانیا‌و به‌رپرسانی ئه‌نفال و كیمیاباران بۆ ئه‌وه‌ی داوای قه‌ره‌بوو له‌حكومه‌تی عیراق و كۆمپانیاكان بكرێت بۆ زهرهمهندانی ئه‌م پرۆسه دژ به‌مرۆڤایه‌تیه.
17- كۆبونه‌وه‌ی ژماره 17 له 26/4/2010 بڕیاردرا به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌موو ئیجرائاتێك كه‌به‌هۆی سیاسیه‌وه دژی هه‌ر فه‌رمانبه‌رێكی حكومه‌ت ئه‌نجام درابێت ، گه‌ر پێویستیش بوو هۆكاره‌كه‌ی ده‌ستنیشان بكرێت ئه‌وا پێویسته په‌نا ببرێته به‌ر دادگای ئیداری. هه‌ر له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا لیستی پرۆژه‌ی دروستكردنی خوێندنگاكان و چۆنیه‌تی دابه‌شه‌كردنی بهسهرپارێزگاو شار‌و شارۆچكه‌كان په‌سه‌ندكراو مه‌رجه‌كانی پاڵاوتن بۆ تواناسازی كوردستانیش یه‌كلا كرانه‌وه.
18- كۆبونه‌وه‌ی ژماره 18 له 12/5/2010 ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پێدانی مۆڵه‌تی ره‌سمی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان درا، به‌ڵام ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری بزوتنه‌وه‌كه په‌یره‌وه‌ی ناوخۆی پێشكه‌ش نه‌كردبوو، بۆیه پێشكه‌شكردنی په‌یڕه‌ی ناوخۆ وه‌كو مه‌رجێك دانراو چۆنه‌یتی پێدانی ده‌سه‌ڵاتیش بۆ پارێزگار‌و قایمقام و به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌كان تاوتوێكرا، له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌م بڕیاره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به بڕیاری ژماره ١٦٥٠ له ٨/٢/٢٠١١ بۆكارئاسانی و باشتر ڕایی كردنی مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتیان و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری گشتی به‌گونجاوترین و ئاسانترین شێوه و به‌رجه‌سته‌كردنی لامه‌ركه‌زی ئیداری و پرنسیپی دابه‌زاندنی ده‌سه‌ڵات و چڕنه‌كردنه‌وه‌ی لهناوهندهی ئیدارییه باڵاكاندا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران داوا له پارێزگاكانی هه‌رێم ده‌كات به‌پێی تایبه‌تمه‌ندیان و له چوارچێوه‌ی یاسا كارپێكراوه‌كان بڕیاره‌كه بۆ خواره‌وه جێبه‌جێ بكه‌ن، هه‌ر له‌م كۆبونه‌وه‌یه‌دا لیژنه‌یه‌كیش بۆ دانانی پێوه‌رو رێنمایی تایبه‌ت به‌دامه‌زراندن به‌بێ واسته‌و له‌رێگه‌ی ده‌رفه‌تی یه‌كسان بۆ هه‌موو كه‌سێك كهمهرجهكانی تێدابێت.
19- كۆبونه‌وه‌ی ژماره 19 له20/5/2010 بڕیاری مه‌بده‌ئی له‌سه‌ر دابه‌زاندنی ده‌سه‌ڵات بۆ پارێزگار‌و قایمقامیهكان دراو.هه‌مان كۆبوونه‌وه بڕیاری ده‌ركردنی رێنمایی تایبه‌ت به‌دامه‌زراندن درا كه‌به‌پێی هه‌مان پێوه‌ره‌كانی پرۆژه یاسای ئه‌نجومه‌نی راژه بێت، دواتر به‌هه‌مان شێوه به‌بڕیارو رێنمایی ورد ده‌رچوو ده‌سه‌ڵاتی دامه‌زراندن درایه‌وه به پارێزگاكان كهبهئیعلان و منافسهو به‌بێ ده‌ستتێوه‌ردان و به‌لیژنه دامه‌زراندن ئه‌نجام بدرێت.
20- كۆبونه‌وه‌ی ژماره 20 له 4/7/2010 بڕیاری دابه‌شكردنی دهسهڵاتلهوهزیرهوه به‌ره‌و خوار په‌سه‌ند كرا‌و دواتر كرایه بڕیار‌و رێنمای تایبه‌تی بۆ ده‌رچوو و به‌بڕیاری ژماره 1650 له 8/2/2011 به‌سه‌ر وه‌زاره‌ته‌كاندا گشتێندرا، هه‌روا بڕیاردرا كهدهزگایهكی باڵا به‌نوێنه‌ری سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان پێك بێت بۆ كوژاندنه‌وه‌ی زه‌ویه‌كانی سنوری شاره‌وانیه‌كان، له‌هه‌مان كۆبونه‌وه‌دا رێنمای پێدانی مووچه‌ی خاوهنپێداویستیه تایبه‌تیه‌كان یهكخرایهوهو مووچه‌كه‌ش كرا به 150 هه‌زار دینار له‌هه‌موو هه‌رێم كه‌پێشتر رێنمایی و مووچه‌كه‌یان جیاواز بوو.
21- كۆبونه‌وه‌ی ژماره 21 له 19/7/2010 بڕیاردرا به قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی خاو به‌ته‌نكه‌ر بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، ته‌نها ئه‌و نه‌وته نه‌بێت كه له‌رێگه‌ی بۆریهنهوتیهكانی كه‌ركوك- جه‌یهانه‌وه ره‌وانه ده‌كرێت، هه‌روا بڕیاریش درا كه ده‌بێ حكومه‌تی ئیتحادی میكانیزمی تێچووی پرۆژه‌كان جێبه‌جێ بكات، هه‌روا نابێ به‌رهه‌می پاڵێوگه‌كانی هه‌رێم "نه‌وتی ره‌ش، نه‌فتاوی قورس" به‌بێ ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان له‌هه‌رێمه‌وه ده‌ربچێت، ههروابڕیاردرا هێزێكی تایبه‌ت بۆ پاراستنی دامه‌زراوه‌كانی نه‌وت و گاز‌و چالاكیه‌كانی نه‌وت له‌هه‌رێم پێك بێت وبڕیاریش درا كۆمپانیاكانی پاراستنی ئاسایشی كه‌رتی تایبه‌ت ههڵبوهشێنهوهههر له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا رێنمایی تازه بۆ رێكخستنه‌وه‌ی سیستمی به‌رگری و سه‌لامه‌تی شوێنه گشتیه‌كان په‌سه‌ندكرا.
22- كۆبونه‌وه‌ی ژماره 22 له 16/8/2010 په‌سه‌ندكردنی رێنمای تایبه‌ت به‌لێدانی بیری ئیرتیوازی به‌مه‌به‌ستی پارێزگاری ئاوی ژێرزه‌وی.
23- كۆبونه‌وه‌ی ژماره 23 له 6/9/2010 بڕیاردا كه‌بودجه‌ی پێویست بۆ درێژه‌پێدانی قه‌رزی عه‌قار دابین بكرێت و كۆنوسی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش بۆ په‌رله‌مانی كوردستان بنێردرێن، جگه له‌پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی كه‌مپی نوێی زانكۆی سه‌لاحه‌دین.
24- كۆبونه‌وه‌ی ژماره 24 له 5/10/2010 په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌ی هه‌مواركردنی یاسای خانه‌نشین و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌تیایدا سیستمی خانه‌نشینی له‌كه‌رتی تایبه‌ت هاوشێوه‌ی كه‌رتی حكومی لێده‌كرێت و حكومه‌ت 30% پاره‌ی سندوقی خانه‌نشینیشیان بۆ ده‌دات له‌رۆژی ١٠/١٠/٢٠١١ به ژماره ٩١ دوای تاوتوێكردنێكی زۆر سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پرۆژه‌یاسای ههمواركرنهوهی یاسای ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی كرێكارانی ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان كرد.
25- كۆبونه‌وه‌ی ژماره 25 له 11/10/2010 په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌ی ره‌خساندنی كار بۆ لاوان و پێدانی قه‌رزی بچووك به‌مه‌به‌ستی پێگه‌یاندنی توانای لاوان له‌داهێنان و كه‌مكردنه‌وه‌ی بێكاری.
26- كۆبونه‌وه‌ی ژماره 26 له 18/10/2010 په‌سه‌ندكردنی هه‌ردوو پرۆژه یاسای ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم و ئاسایشی گشتی هه‌رێم كه‌به جێبه‌جێكردنی ئه‌م قانوونه ئاسایشی هه‌رێم یه‌كده‌گرێته‌وه.بڕیاری پێكهێنانی هه‌شت لیوای یه‌كگرتووی هێزی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كه‌پێشتر چوار لیوای یه‌كگرتوو پێكهێنرابوون
بڕیاركانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌ساڵی 2011دا:
1- كۆبونه‌وه‌ی ژماره 1 له 24/1/2011 ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پڕۆژه‌ی رێنمایی كۆمه‌كی سندوقی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری بۆ داهێنه‌ران په‌سه‌ندكرد كه‌بڕی دوو ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار دیناری بۆ ته‌رخان كرا، هه‌روا ره‌زامه‌ندی درا له‌سه‌ر پێدانی مۆڵه‌ت به‌باوكی ئه‌و منداڵانه‌ی تووشی نه‌خۆشی ئۆتیزم هاتوون.
2- كۆبونه‌وه‌ی ژماره 2 له 7/2/2011 ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیار دا كه‌ده‌سه‌ڵات بۆ سه‌رۆكی یه‌كه ئیداریه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌كان دابه‌زێندرێت و هه‌ر له‌م كۆبونه‌وه‌یه‌دا ته‌ئكید له‌سه‌ر بریاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ژماره(7576، 7578،7588 )له 6/7/2010 كرایه‌وه كه‌تایبه‌تن به‌دابه‌زاندنی ده‌سه‌ڵات بۆ سه‌رۆكی یه‌كه ئیداریه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌كان، هه‌روا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاریدا به‌كردنه‌وه‌ی سێ یه‌كه‌ی ئیداری سه‌ربه‌خۆ له‌راپه‌ڕین و هه‌ڵه‌بجه‌و سۆران وه‌كو به‌شێك له‌جێبه‌جێكردنی ستراتیژی دابه‌زاندنی ده‌سه‌ڵات و نه‌هێشتنی رۆتین و یارمه‌تی هاووڵاتیانی ئه‌م ناوچانه،به نووسراوی ژماره ١٠٨٤لهرۆژی٢/٥/٢٠١١ئهنجومهنی وه‌زیران ئیستح داسكردنی ئیداره‌ی نوێی بۆ سێ یه‌كه یئێداری نوێ بۆ "ڕاپه‌رین، هه‌ڵه‌بجه، سۆران" ڕه‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد.
3- كۆبونه‌وه‌ی ژماره 3 له 22/2/2011 َههرێم وه‌كو یارمهتیدانێك بۆ خه‌ڵكی كه‌مده‌رامه‌ت بڕیاریدا كه‌بڕی 45 ملیار دینار بۆ عیاده میللیه‌كان ته‌رخانبكرێت كه‌پشكنینی نه‌خۆش به‌خۆرایی بێت و نرخی ده‌رمانیش له‌م عیادانه 50% كه‌مبكرێته‌وه "ورده‌كاریه‌كان هاوپێچ بكرێت" هه‌روا حكومه‌تی په‌یره‌وی نوسینگه‌كانی ئه‌ندازه‌یی په‌سه‌ندكرد.
4- كۆبوونه‌وه‌ی ژماره 4 له 27/2/2011 پرۆژه یاسای بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی 2011 په‌سه‌ندكرا كه‌به‌هۆی دواكه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌تی عیراق دوا كه‌وتبوو دواتر له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه په‌سه‌ندكرا، گرنگترین بڕگه‌كانی بودجه‌ی 2011 ئه‌مانه‌ی خواره‌وه بوون:
- دامه‌زراندنی (25) هه‌زار كه‌س له‌سه‌ر بنه‌مای پێوه‌ره‌كانی پڕۆژه یاسای ئه‌نجومه‌نی راژه بهمونافسه و بێ واسته و ده‌ستێوه‌ردان و پێدانی ده‌سه‌ڵاتی پێویستیش بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به وه‌زاره‌ته‌كان و پارێزگاكان "مادده‌ی 12 له‌یاسای بودجه‌ی 2011".
- ته‌رخانكردنی (25) ملیار دینار بۆ پڕۆژه‌كانی "دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار بۆ هه‌مووان، پشتیوانی سندوقی پێدانی قه‌رزی بچووك". "مادده‌ی 16 له‌یاسای بودجه‌ی 2011".
- پشتیوانیكردنی سندوقی خانه‌نشینی و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ڕێژه‌ی 30%. "بڕوانه مادده‌ی 13 له‌یاسای بودجه‌ی 2011".
- پێدانی نیوه‌ی مووچه بۆ ماوه‌ی 3 سێ ساڵ بۆ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی له‌كه‌رتی حكومه‌ته‌وه ده‌چنه كه‌رتی تایبه‌ت. "مادده‌ی 13 له‌یاسای بودجه‌ی 2011".
- به‌ردوامبوون له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی تواناسازی بۆ ساڵی 2011 وله‌كاتی پێویستیشدا وه‌زاره‌تی دارایی وئابووری پشتیوانی سندووقی پڕۆژه‌كه ده‌كات. "مادده‌ی 14 له‌یاسای بودجه‌ی 2011".
- به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر پێدانی سلفه‌ی عه‌قار و قه‌رزی سندوقی نیشته‌جێبوون بۆ شار و لادێكان، كه‌ساڵی پار زیاتر له 800 ملیار دینار وه‌كو سلفه دراوه و ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ گوند و قه‌زا و ناحیه‌كان بووه، هه‌روا به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر پێدانی سلفه‌ی كشتوكاڵی و پیشه‌سازی . "مادده‌ی 16 له‌یاسای بودجه‌ی 2011".
- زیادكردنی سلفه‌ی زواج له‌یه‌ك ملیۆنه‌وه بۆ پێنج ملیۆن دینار. "مادده‌ی 3 له‌یاسای بودجه‌ی 2011".
- پێشنیاركردنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ پیاده‌كردنی سیستمی نوێی كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی خاوه‌ن وه‌زیفه باڵاكان له‌سه‌ر بنه‌مای پڕۆژه یاسای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق و سه‌ره‌ڕای پێشنیازكردنی بڕینی رێژه‌ی 10% مووچه‌ی ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه. "مادده‌ی 26 له‌یاسای بودجه‌ی 2011".
- زیادكردنی سنووری ده‌سه‌لاتی خه‌رجكردنی وه‌زیره‌كان له250 ملیۆن دینار بۆ هه‌ر حاڵه‌تێك بۆ 350 ملیۆن دینار. "مادده‌ی 10 له‌یاسای بودجه‌ی 2011".
- ئه‌و ده‌سه‌لاتانه‌ی كه‌به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌ساڵی 2010 دابه‌زێندران بۆ به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌كان و پارێزگار و سه‌رۆكی یه‌كه ئیداریه‌كان، به‌ماده‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ له یاسای بودجه‌ی 2011دا په‌سه‌ند كرا وه‌كو سه‌ره‌تایه‌ك بۆ په‌یڕه‌كردنی لامه‌ركه‌زیه‌تی ئیداری و دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كان. "مادده‌ی 7 له‌یاسای بودجه‌ی 2011".
- كۆبونه‌وه‌ی ژماره 5 له 28/2/2011 هه‌مواركردنی یه‌كه‌می یاسای باجی ده‌رامه‌ت ژماره 26 ی ساڵی 2007ی په‌سه‌ندكرد، به‌گوێره‌ی ئه‌م هه‌مواركردنه.
- كۆبونه‌وه‌ی ژماره 8 له 2/5/2011یپرۆژهی رێكخستنی هاورده‌كردن و دابه‌شكردنی ده‌رمان و ئامێر‌و پێداویستی پزیشكی په‌سه‌ند كرد، ده‌قی پرۆژه‌كه.
- كۆبوونه‌وه‌ی ژماره 11 له 8/7/2011 ، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا رێنمایی جێبه‌جێكردنی بودجه‌ی 2011 په‌سه‌ندكرا كهپرهنسیپی دابه‌زاندنی ده‌سه‌ڵاتی تیادا به‌رجه‌سته‌كرا بوو به‌شێوه‌یه‌ك كهبواری زووتر راییبوونی كاروباری هاووڵاتیان و داموده‌زگاكان و كۆمپانیا‌و به‌لێنده‌ران فراوانتر بكات
- كۆبوونه‌وه‌ی ژماره 12 له 1/8/2011 ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاریدا به دابینكردنی 1000 خانوو بۆ هاووڵاتیانی كهمهدهرامهت,,,,, ورده‌كاری له‌وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه، هه‌روا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاریدا به‌دابینكردنی بیمه‌ی بێكاری بۆده‌رچووانی زانكۆ‌و په‌یمانگا حكومیه‌كان به‌بڕی 15000 هه‌زار دیناری مانگانه له‌چوارچێوه‌ی پاراستنی تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌تا ئێستا () دوایان پێشكه‌ش كردوه‌و () ناوه‌كانیان گه‌ڕاوه‌ته‌وه، به‌پێی سیستمێك كهلهوهزارهتی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه ئاماده ده‌كرێت.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و بڕیارانه‌ی له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده‌رچوون، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران چه‌ندین بڕیالارو رێنمایی تری ده‌ركردووه له‌پێناو بره‌ودانی زیاتر به‌چاكسازی و باشتر رایكردنی كاروباری هاووڵاتیان كه‌ئه‌مه به‌شێكه له‌م بڕیار‌و رێنماییانه:
• به‌فه‌رمانی ژماره ٣٥٨٩ له رۆژی ٦/٤/ ٢٠١١پهیرهوی ڕێسای ره‌فتاریی وپیشه‌یی فه‌رمانبه‌ران كه‌وته بواری جێبهبێكردنهوه.
• به‌ژماره ٣١٤ رۆژی ٢/٢/٢٠١١ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ "وه‌زاره‌تی داد"، "سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی" ده‌سته‌ی تۆماركردنی داوای مافی گشتی.
داوای به‌رده‌وام بوونیان لێده‌كات له‌سه‌ر وه‌رگرتنی ئیجرائاتی یاسایی بۆ تۆماركردنی داوای مافی گشتی له‌سه‌ر ئه‌و كێشانه‌ی له راپۆرته‌كانی دیوانی چاودێری هاتووه.
• به‌بڕیاری ژماره ١١١٩ رۆژی ٣١/١/٢٠١٠ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیار به‌كردنه‌وه‌ی ئۆفیسی "نه‌زاهه‌و حوكمرانی دروست" دا له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.
• به فه‌رمانی ١٠٩٧ له رۆژی ٣/٥/٢٠١١ ئه‌نجومه‌نی وهزیرانب ڕیاریدا به‌پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی هه‌ردوو یاسای ئهنجومهنیپارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان و یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و قه‌زاو ناحیه‌كان، وهپرۆژهی تهعدیلكردنی ئه‌و دوو یاسایه ئاماده ده‌كرێت له‌به‌ر رۆشنایی بنه‌ماكانی لامه‌ركه‌زی و دابه‌شكردنی زیاتری ده‌سه‌ڵاته‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆتین.
• به ژماره ٣٦٩٢ له رۆژی ١٠/٤/ ٢٠١١تایبهت به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی موڵكی گشتی بۆ حكومه‌ت، ئهنجومهنیوهزیران ئهوموڵكهگشتیانهی كه‌له مه‌كته‌بی دارایی و ئیداره‌ی گشتی "ی.ن.ك" گه‌ڕابوونه‌وه سه‌رله‌نوێ تۆماركرانهوه به‌ناوی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
• به ژماره ٤١٤١ له رۆژی ١٩/٤/ ٢٠١١لهنوسینگهی تایبه‌ته‌وه بۆ وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێم فه‌رماندراوه به‌پێدانی كاره‌بای نیشتمانی به‌رده‌وام به‌فه‌رمانگه حكومی وسه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و كونسڵخانهكان جگه له‌وانه هه‌رشوێن و لایه‌نێك جگه له‌و شوێنانه كاره‌بای به‌رده‌وامی هه‌بێت به‌پێی یاسا ده‌بێت ببڕدرێت.
• به ژماره ٣٥٨٩ له رۆژی ٦/٤/٢٠١١ له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه په‌یره‌وی ڕێسای ڕه‌فتاریی وپیشه‌یی فه‌رمانبه‌ران بۆ هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان نێردراوه.
• به ژماره ٤١١١ له رۆژی١٩ /٤/٢٠١١ هه‌رسێ پۆستی به‌رێوه‌به‌ره گشتیه‌كانی شاره‌وانییه‌كان، دابه‌شكردنی كاره‌با، وه‌به‌رهێنان له‌پارێزگای سلێمانی به‌پێی كێبڕكێ بانگه‌وازی گشتی له‌ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن پڕبكرێته‌وه.
• به‌فه‌رمانی ٣٩٩٠ له رۆژی ٢٠/٤/٢٠١١ لیژنه‌یه‌ك پێكهاتووه به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌رێز وه‌زیری دارایی و ئابووری لیژنه‌یه‌ك بۆ پێداچوونهوهبهبودجهو مینحه‌ی سه‌ندیكا و كۆمه‌ڵه و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی به پێی پێوه‌رو پێشنیاری پێویست.
• به‌یاسای ژماره‌ی ٢ی رۆژی ١١/٤/٢٠١١ دانیشتنی ئاسایی ژمارهپێنج په‌رله‌مانی كوردستان یاسای سندووقی پشتیوانی پرۆژه بچووكه‌كانی لاوانی له هه‌رێمی كوردستان پهسهندكردكه له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان كرابوو.
• به‌فه‌رمانی ژماره ٢٦٠٦ له رۆژی ٣/٣/٢٠١١ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌مه‌به‌ستی رێكخستنه‌وه‌ی خه‌رجكردنی پاره‌ی گشتی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و پرۆژه خزمه‌تگوزاریه‌كان بریاری بڕینی مانگانه‌ی كه‌ناڵه میدیاییه حكومی و ناحكومیه‌كانی بهمیدییای حیزبیشه‌وه راگرت.
• په‌رله‌مانی كوردستان له دانیشتنی رۆژی ٢١/٦/٢٠١١ یاسای ژماره پێنجی بۆ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان په‌سه‌ندكرد كه له‌سه‌ر داوای ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان كرابوو.
• له رۆژی ٣/٣/٢٠١١ بهژماره٢٦١٥ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ڕاپۆرتی خولی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می له‌ساڵی ٢٠١٠ ره‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان كرد.