د.به‌رهه‌م له‌چۆمان: ده‌بێت یاسا رێوشوێنی خۆی وه‌ربگرێت و تۆمه‌تبارانیش سزابدرێن...
ئه‌مڕۆ 6/2/2012 به‌رێز د. به‌رهه‌م ساڵح له قه‌زای چۆمان به‌شداری پرسه‌ی رێباز ره‌حیم ی كرد‌و هاوخه‌می سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و خۆی پێشكه‌ش به‌بنه‌ماڵه‌ی جوانه‌مه‌رگ و خه‌ڵكی ناوچه‌كه كرد و دوپاتیشی كرده‌وه كه‌ده‌بێ ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م تاوانه به‌سزایی قانوونی خۆیان بگه‌ن.
سه‌ره‌تا له ده‌روازه‌ی شار له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌خه‌ڵكی باڵه‌كایه‌تی و لێپرسراوانی ئیداریه‌وه پێشوازیه‌كی گه‌رم له د. به‌رهه‌م ساڵح و وه‌فدی هاوڕێی كرا و دواتر به‌شداری له پرسه‌ی رێباز ره‌حیم –ی جوانه‌مه‌رگ كرد كه‌چه‌ند رۆژێك به‌رله‌ئێستا به‌ناحه‌ق كوژراو له‌ئه‌نجامیشدا ناڕه‌زایی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ی لێكه‌وته‌وه.
|
نێچیرڤان بارزانی ده‌ست خۆشی له مه‌لا به‌ختیار ده‌كات له‌سه‌ر نوسینی په‌یامه‌كه‌ی له ڕۆژنامه‌ی "چاو‌دێر"...
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 6/2/2012 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی كابینه‌ی حه‌وته‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا، سوپاسی مه‌لا به‌ختیار، كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كرد، له‌سه‌ر سه‌روتاری ژماره‌ی پێشوی هه‌فته‌نامه‌ی چاو‌دێر به‌ناوی "په‌یامێكی رۆژنامه‌وانی بۆ نێچیرڤان بارزانی". به‌ڕێز نێچیرڤان، به‌رۆشنی‌و راشكاوی فه‌رمویه‌تی:
ده‌ستخۆشیت لێده‌كه‌م له‌سه‌ر په‌یامه‌كه‌ت. هه‌موو بۆچونه‌كانتم قبوڵه. دڵنیاتان ده‌كه‌م كه منیش به‌هه‌مان شێوه بیرده‌كه‌مه‌وه. به پشتیوانی هه‌موولایه‌ك، جێیه‌جێشی ده‌كه‌ین.
|
مه‌كته‌بی سیاسی ی.ن.ك پشتگیری خۆی بۆ كاندید كردنی عیماد ئه‌حمه‌د دووپاتده‌كاته‌وه...
به‌سه‌رپه‌رشتی هه‌ڤاڵ كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی ی.ن.ك و، هه‌ڤاڵ مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی‌و، هه‌ڤاڵ حاكم قادر ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێر، ئه‌مڕۆ 6/2/2012، كۆبونه‌وه‌ی فراوانی مه‌كته‌بی رێكخستن به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌هه‌ڤالاَنی مه‌كته‌بی سیاسی و كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌نده‌كانی رێكخستن و ئه‌نجومه‌نی مه‌كته‌بی ڕێكخستن به‌رێوه‌چوو.
تیایدا، هه‌ڤاڵ كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی، به‌مه‌به‌ستی كۆبونه‌وه‌كه‌ی باسكرد‌و، وتی: دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڤاڵ عیماد ئه‌حمه‌د، بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كاندیدكرا، به پێویستمان زانی به‌شێوه‌یه‌كی كاتی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی سه‌رپه‌رشتی مه‌كته‌بی رێكخستن بكات.
|
ئه‌وروپا.. به‌سته‌ڵه‌ك‌و سه‌رما، زیاتر لە220 کەسی کردۆتە قوربانی...
10 ڕۆژ زیاتره ته‌وژمێكی سه‌رماو به‌سته‌ڵك، سه‌رتاپای ئه‌وروپای گرتۆته‌وه‌و، له وڵاتانی ئه‌سكه‌نده‌نافی به‌ره‌وخوار بۆ ئه‌وروپای ناوه‌ڕاست‌و ڕۆژئاوا‌و، به‌تایبه‌ت رۆژهه‌ڵات پله‌ی گه‌رما گه‌یشتۆته نزمترین‌و، 30 پله‌ی له‌ژێر سفره‌وه.
ڕۆژانه میدیاكانی ئه‌وروپا به‌وێنه‌و به‌داتا، له‌سه‌ر مه‌ترسیه‌كانی ئه‌و سه‌رماو به‌سته‌ڵه‌ك‌و، كاره‌ساته مرۆییه زانیاری بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی ڕابردوودا "220" كه‌س به‌گشتی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و له‌زۆرێك له‌و وڵاتانه‌ش حكومه‌ت‌و ده‌سه‌ڵات له‌به‌رده‌م ئه‌و كاره‌ساتانه‌دا خه‌تابار كراوه‌و به‌كه‌مته‌رخه‌م له قه‌ڵه‌م دراوه.
|
ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كۆده‌بێته‌وه ...
بریاره ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كۆببێته‌وه‌و وێڕای چه‌ند پڕۆژه یاسایه‌ك, چه‌ند بابه‌تێكیش تاوتوێ بكات.
(د. سامان فه‌وزی)ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له لێدوانێكی تایبه‌تدا به ده‌نگی گه‌لی كوردستانی راگه‌یاند
|