|
|
سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان: له‌هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی په‌رله‌مانتاره‌كانداین... په‌رله‌مانتارێكیان: بڕیاری راسته...
دوای ئه‌وه‌ی دوێنی 26/1 چوار په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی گۆڕان ده‌ستیان له‌فراكسیۆنی گۆڕان كێشایه‌وه‌و رایانگه‌یاند كه له‌مه‌وداو له‌ناو په‌رله‌ماندا به‌شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ كاری په‌رله‌مانتاری ده‌كه‌ن، هاوكات هه‌ر دوێنی نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ئاڕاسته‌ی په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی گۆڕانی كرد له‌په‌رله‌مانی كوردستان داوایكرد ئه‌و چوار په‌رله‌مانتاره ده‌ستله‌كاری په‌رله‌مانتاری بكێشنه‌وه.
ئه‌مڕۆش 27/1 فراكسیۆنی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی كوردستان له‌باره‌گای سه‌ره‌كی بزوزتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌گردی زه‌رگه‌ته‌ی شاری سلێمانی كۆبونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامدا كه زیاد له 5 سه‌عاتی خایاند، هه‌رچه‌ند وابڕیاربوو له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆیدا فراكسیۆنی گۆڕان هه‌ڵوێستی ره‌سمی خۆی له‌سه‌ر ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌و چوار په‌رله‌مانتاره‌ی فراكسیۆنه‌كه‌ی
|
|
|
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: ئاگاداری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی په‌رله‌مانتاره‌كان نیم...
پاش ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ 26/1 چوار په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی گۆڕان ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆیان له فراكسیۆنه‌كه‌یان راگه‌یاند، بڕیارده‌ری فراكسیۆنی گۆڕان رایگه‌یاند كه ئه‌و رووداوه تووشی شۆك ی كردوون و نه‌وشیروان مسته‌فاش رێكخه‌ری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوای لێ‌كردن كه ده‌ست له‌كاری په‌رله‌مانتاری بكێشنه‌وه نه‌ك ته‌نها له فراكسیۆنی گۆڕان، به‌ڵام ئه‌وان رایانگه‌یاندووه كه وه‌ك په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆ له‌ناو په‌رله‌ماندا ده‌مێننه‌وه‌و درێژه به‌كاری خۆیان وه‌ك په‌رله‌مانتار ده‌ده‌ن.
|
بڕیارده‌ری فراكسیۆنی گۆڕان: ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی په‌رله‌مانتاره‌كانمان توشی شۆكی كردین...
بڕیارده‌ری فراكسیۆنی گۆڕان په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت كه ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی چوار په‌رله‌مانتاره‌كه‌یان توشی شۆكی كردون و تائێستاش راسته‌خۆ گوێبیستی قسه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه نه‌بوون و ته‌نها له‌راگه‌یاندنه‌كانه‌وه هه‌واڵی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان بیستوه.
ئاشتی عه‌زیز ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد كه له‌داهاتویه‌كی نزیكدا فراكسیۆنی گۆڕان بڕیاری ره‌سمی خۆی له‌باره‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌و چوار په‌رله‌مانتاره راده‌گه‌یه‌نێت.
|